سەردێری پرسیار:پرسیار: کردەوە لاشەیەک نییە وەزن بکرێت لە تەرازوودا، چۆن دەکرێت لە ڕۆژی قیامەتدا کردەوە وەزن بکرێت؟

بەرواری دانان :2023-01-25 کۆدی پرسیار:2686

پرسیار:

پرسیار: کردەوە لاشەیەک نییە وەزن بکرێت لە تەرازوودا، چۆن دەکرێت لە ڕۆژی قیامەتدا کردەوە وەزن بکرێت؟

دەقی وەڵام:



وەڵام لە دوو ڕووەوەیە:

یەکەم: واجبە لەسەر موسڵمان ئەو هەواڵانە بەڕاست بخاتەوە کە لەلایەن خوا و پێغەمبەرەوە هاتوون لە شتی غەیبی، ئەگەر چی عەقل لای سەیریش بێت، لەسەریەتی بەڕاست بخاتەوە، چونکە توانای خوای گەورە لەسەرووی بیرکردنەوەی ئێمەیە و شتی غەیبیش لەسەرووی بیرکردنەوەی ئێمەیە.

دووەم: خوای گەورە ئەم کردەوانە دەکات بە لاشەیەک و لەسەر تەرازوو دادەنرێت و وەزن دەکرێن، خوای گەورە توانای هەیە شتی نابەرجەستە بکات بە بەرجەستە، هەروەک چۆن فەرموودە هاتووە ئاماژەی بۆ ئەمە کردووە مردن لەسەر شێوەی کاوڕ (ئاژەڵ) دەهێنرێت و سەردەبڕدرێت، مردن ئێستا شتێکی نابەرجەستەیە کەچی ڕۆژی قیامەت دێت لەسەر شێوەی کاوڕ. .أخرجه البخاريُّ (٤٧٣٠)، ومسلمٌ (٢٨٤٩) مِن حديث أبي سعيدٍ الخُدْريِّ رضيَ الله عنه، (تفسير ابن عثيمين- جزء عم) لاپەڕە (٢٨٨).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام