پرسیار: ئایا ئەشعەری کافرن؟
وەڵام: زانایان دەڵێن ئەشعەری یەکان ئەسڵی سیفەتەکان بۆ خوای گەورە جێگیر دەکەن و تەئویل بۆ هەندێک سیفەتی تر دەکەن، نموونە: تەئویل بۆ سیفەتی بەرزی و استواء و دەست و ڕوخساری و سیفەتی تری هاوشێوەی ئەمانە دەکەن.
ئەشعەری یەکان بەهەڵەداچوون بێ گومان، بەڵام لەگەڵ ئەمەش کافر نین، چونکە ئەمانە کاتێک نەفی سیفەتێک دەکەن تەئویلیان هەیە و مەبەستیان بە پاک دانانی خوای گەورەیە.
ابن تیمیە ڕەحمەتی خوای لێ بێت ئەشاعیرەی بە ئەهلی سوننە وەسف کردووە بەرامبەر بە ئەهلی بیدەع لە موعتەزیلە و رافضة و هاوشێوەکانیان، هەروەها مەدحی گەورە زاناکانیشی کردووە لەوەی حەقیان پێکاوە، لەوانە: أبي الحسن الأشعري و الغزالي و الرازي، هەروەها وەڵامی گومانەکانیشیانی داوەتەوە. (بيان تلبيس الجهمية) ابن تیمیە (3/ 536).