پرسیار: دەکرێت ڕوونکردنەوە بدەن لەم ئەم فەرموودەیە: (الْبُزَاقُ فِي الْمَسْجِدِ خَطِيئَةٌ وَكَفَّارَتُهَا دَفْنُهَا)؟
وەڵام: عَنْ أَنَسٍ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: (الْبُزَاقُ فِي الْمَسْجِدِ خَطِيئَةٌ وَكَفَّارَتُهَا دَفْنُهَا) أخرجە البخاري، (٤١٥) ومسلم (٥٥٢).
واتە: لە ئەنەس دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت: پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم فەرمووی: (تف کردن لەناو مزگەوتا تاوانە، کەفارەتەکەی ئەوەیە لایبدەیت).
راڤەی وشەکانی فەرموودەکە:
(بزاق): تفێکی زۆر پێی دەڵێن بزاق.
(في المسجد): "ال": بۆ استغراقە، واتە هەموو مزگەوتێک.
سوودەکانی فەرموودەکە:
١- ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە بۆ ڕێزگرتن لە مزگەوت، دەبێت مزگەوت پارێزراو بێت لە هەموو شتی بە بێز، چونکە پێغەمبەری خوا صلی اللە علیە وسلم وەسفی تف کردنی لەناو مزگەوت بە تاوان وەسف کردووە. (فتح ذي الجلال والإکرام) لابن عثیمین (٢/٥٨٩).
عبداللە بن عبدالرحمان آل بسام خوا بیپارێزێت دەفەرمووێت: (واجبە گرینگی بە مزگەوت بدرێت و پاک بکرێتەوە و ڕێزی بیگرێت). توضیح الأحکام (٢/٩٨).
٢- ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە شت چارەسەر دەکرێت بە دژی خۆی، لەبەر وتەی: (وکفارتها دفنها)، چونکە تف لەناو مزگەوت شێوەی دیارە، ئەگەر لابردرا نامێنێت. فتح ذي الجلال والإکرام (٢/٥٨٩).
٣- ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە تف خاوێنە، چونکە پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم فەرمووی: (کفارتها دفنها)، نەی فەرموو: ئاوی بەسەردا بکەن وەک میزی دەشتەکی کاتێک میزی لەناو مزگەوتدا کرد فەرمووی: (أریقوا علیە سجلا من ماء). فتح ذي الجلال والإکرام (٢/٥٨٩).
٤- ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە تاوان چەند بچووکیش بێت پێی دەڵێن تاوان، چونکە هیچ کات تاوان صواب نییە. فتح ذي الجلال والإکرام (٢/٥٨٩).
٥- فەرموودەکە بەڵگەیە نابێت تف لەناو مزگەوت بکەیت، ماناکەی ئەوە هەلدەگرێت دروستە تف لە دەرەوەی مزگەوت بکرێت، ئەسل وایە دروستە بەڵام ئەگەر لەناو کلێنس باشترە، نەوەک خەڵکانێک بێزیان بێتەوە.
٦- فەرموودەکە بەڵگەیە هەموو مزگەوتێک دەگرێتەوە، مزگەوتەکە چەند حورمەتی زیاتر بێت تف کردنەکە تووندترە، تف کردن لە مزگەوتی حەڕام و مزگەوتی پێغەمبەری خوا نەهیەکە تووندترە.