پرسیار: حوکمی کڕینی دۆلار بە تەلەفۆن (واتە: کردنە مال بە تەلەفۆن)؟
وەڵام: زانایان دەلێن گۆڕینی دراو لەگەڵ دراوێکی تر دوو حاڵەتە:
یەکەم: دراوێک لەگەڵ دراوێکی تر دەگۆڕیتەوە، ئەمەیان یەک مەرجی ھەیە ئەویش ئەوەیە:
١ـ دەبێت دەست بە دەست بێت، ئەگەر گۆڕینەوە بە قەرز بوو یان بە تەلەفۆن، ئەوە دەبێتە ڕیبا.
نموونە: ١٠٠ $ دۆلار دەگۆڕیتەوە بە دینار، نرخی دۆلار لەو ڕۆژە چەندە بەو نرخە دەگۆڕدرێتەوە دەست بە دەست.
حالەتی دووەم: ھەمان دراو لەگەڵ خۆی دەگۆڕیتەوە، ئەمەیان دوو مەرجی ھەیە:
١ـ دەبێت یەکسان بێت لە گۆڕینەوە بێ زیادە و کەمی.
٢ـ دەبێت دەست بە دەست بێت، واتە قەرز نەبێت.
نموونە : ١٠٠ $ دەگۆڕیتەوە بە ٥ دۆلاری، دەبێت ٥ دۆلارییەکان بکاتە ١٠٠$ ، واتە ٢٠ وەرەقەی ٥ دۆلاری پێی بدەیت نەک زیاتر ، وە دەبێت دەست بە دەستیش بێت.