سەردێری پرسیار:پرسیار: ئەگەر زەمین لەرزە هۆکارەکەی تاوان بێت بۆچی لە ولاتی کوفر ڕوونادات کە کوفر گەورەترین تاوانە؟

بەرواری دانان :2023-02-08 کۆدی پرسیار:2697

پرسیار:

پرسیار: ئەگەر زەمین لەرزە هۆکارەکەی تاوان بێت بۆچی لە ولاتی کوفر ڕوونادات کە کوفر گەورەترین تاوانە؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان دەڵێن خوای گەورە دۆستی ئیماندارانە و ئیمانداری خۆشی دەوێت، بۆیە نایەوێت موسڵمان بەردەوام بێت لەسەر تاوان و سزایان دەدات تا بگەڕێنەوە یان ببێتە کەفارەت بۆیان، بەڵام کافر بە پێچەوانەوە مۆلەتی دەدات و زیاتر ڕایدەکێشێت بێ ئەوەی هەستی پێ بکات.

زانایان دەڵێن بەڵاو و ناخۆشی ھۆکارەکەی دوو شتن:

یەکەم: تاوان ھۆکارە بۆ بەڵاو و ناخۆشی جا چ تاوانی گەورە بێت یان بچووک یان کوفر یان شیرک، خوای گەورە سزایی دەدات وەک سزاییەکی پێشەکی پێش قیامەت.

دووەم: ویستی خوای گەورە بۆ ئەوەی پلەکانی ئیماندار بەرز بکاتەوە بە ئارام گرتن و گەڕانەوە، خوای گەورە پێغەمبەرەکان و پیاوچاکانی تاقیکردۆتەوە بۆ ئەوەی پلەکانیان بەرز بکاتەوە.

ئەو قەومەی تووشی بەڵاو و ناخۆشی بووە ئەم دوو حالەتەیە:

یەکەم: ئەگەر قەومەکە کافر بوو، ناکرێت بەڵا و ناخۆشییەکە بۆ ئەوە بێت پلەی پێ بەرزببێتەوە.

دووەم: ئەگەر قەومەکە موسلمان بوو، دوو ئەگەری ھەیە:

یەکەم: یان کەسەکە موسڵمانێکە تاوان بە ئاشکرایی دەکات و فاسقی یەکەی دیارە، لەم حالەتە واگومان دەبردرێت ئەمە سزاییە بۆی و بەھۆی تاوانەکانیەوە بووە، چونکە لاچوونی تاوان لەپێشترە لە بەرزبوونەوەی پلەکانی، تاوانبار زیاتر پێویستی بە لێخۆش بوونە لە پلە بەرزبوونەوە.

دووەم: یان کەسەکە موسلمانێکە عابدە و کردەوەی باش دەکات و بەردەوام ڕووی لە خوای گەورەیە، لەم حاڵەتە وا گومان دەبردرێت بەلایەکە وەک ڕێز و بەرزبوونەوەی پلەکانییەتی.

زانایان دەڵێن ئەو موسلمانەی تووشی بەڵاو و ناخۆشی بووە بەم سێ شتە جیادەکرێنەوە:

١ـ ئەگەر ناڕازی بوون و ئارامی نەگرت و تووڕەیی لەکەسەکە بەدیارکەوت، گومان مەبە ئەمە کەڕامەتێک بێت لەخواوە بۆ ئەوەی پلەی پێی بەرز ببێتەوە، چونکە خوای گەورە زانیوویەتی ئارام ناگرێت و ڕازی نابێت، نزیکتر ئەوەیە ئەمە عقوبەیە بۆ کەسەکە.

٢ـ ئەگەر ئارامی گرت و ناڕازی بوونی دەرنەبڕی، ئەوە نیشانەیە بۆ کەفارەتی تاوان.

٣ـ ئەگەر ڕازی بوو و دڵ و نەفسی ئارام بوو بەم بەڵاو و ناخۆشی یە ھەتا لەسەری لادەچێت، ئەمە نیشانەیە بۆ بەرزبوونەوەی پلەکانی. زەمین لەرزە لە وڵاتی کوفریش زۆر ڕوویداوە.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام