سەردێری پرسیار: ئایا ئەم بومەلەرزانە هۆکاری تاوانی ئێمەیە کە مناڵێک لەژێر خانوویەک دەکەوێت تاوانی چیە؟ دەکرێت ڕوونکردنەوەیەک لەسەر بدەیت؟

بەرواری دانان :2023-02-08 کۆدی پرسیار:2698

پرسیار:

پرسیار: ئایا ئەم بومەلەرزانە هۆکاری تاوانی ئێمەیە کە مناڵێک لەژێر خانوویەک دەکەوێت تاوانی چیە؟ دەکرێت ڕوونکردنەوەیەک لەسەر بدەیت؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: واجبە لەسەر موسڵمان کاتی ڕوودانی زەمین لەرزە و خۆرگیران و مانگ گیران و بای تووند و فیضان دەست پێشخەری بکات بە تەوبەکردن بۆ لای خوای گەورە و داوای سەلامەت بوون کردن و زۆر استغفار و زیکری خوای گەورە کردن، هەروەک چۆن پێغەمبەری خوا صلی اللە علیە وسلم دەفەرمووێت: (فإذا رأيتم شيئا من ذلك فافزعوا إلى ذكره ودعائه واستغفاره). متفق عليه: أخرجه البخاري (2/ 30) ومسلم (2/ 628).

هەروەها سوننەتە سۆز و بەزیت بە هەژارەکاندا بێتەوە و خێر بکەیت، هەروەک پێغەمبەری خوا چۆن صلی اللە علیە وسلم دەفەرمووێت: (الراحمون يرحمهم الرحمن، ارحموا من في الأرض يرحمكم من في السماء) أخرجه أبو داود (13 / 285) والترمذي (6/43)، هەروەها دەفەرمووێت: (من لا يرحم لا يرحم). أخرجه البخاري (5/75) ومسلم (4/1809).

لە عمر بن عبد العزيز نەقل کراوە ڕەحمەتی خوای لێ بێت کاتی ڕوودانی زەمین لەرزە نامەی دەنووسی بۆ  کاربەدەستەکان خێر ئەنجام بدەن.

سەبارەت بە هۆکارەکەی فەرموودەکە ڕوون و ئاشکرایە خوای گەورە دەیەوێت بەندەکانی بترسێنێت، ترساندنیش لەبەر ئەوەیە تا واز لە تاوان بێنن و ڕوو لەخوا بکەن، هەروەها پێشینەکان لە هاوەڵان و ئەوانی تر هۆکاری ڕوودانی زەمین لەرزەیان بە تاوان لێکداوەتەوە.

سەبارەت بە مناڵ بۆچی ژێر خانوو دەکەوێت تاوانی چییە، زانایان دەڵێن:

یەکەم: سوننەتی خوای گەورە وایە ئەگەر لەسنور دەرچوون و فەرمان بە چاکە نەکرا و نەهی لە خراپە نەکرا، ئەوە سزاکە گشتی دەبێت و هەموویان دەگرێت.

دووەم: لەوانەیە سزاکە تەنها موکەلەفی گرتبێتەوە، مناڵ و جگە لە موکەلەف هەست بە سزا نەکەن و لەسەریان سووک بێت و بە سووکی مردبن.

سێیەم: لەوە دڵنیابە خوای گەورە هیچ شتێک ئەنجام نادات بێ حیکمەت، وە شەڕی بۆ دروستکراوەکان ناوێت، مرۆڤ گومانی خراپ بەرامبەر مرۆڤێکی باش و خاوەن فەزل نابات، ئەی چۆن ڕەوایە گومانی خراپ بە پەروەردگار ببەیت؟!

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام