پرسیار: ئایا هیچ ئەسڵی هەیە پێش ڕوودانی زەمین لەرزە سەگ بوەڕێت؟
وەڵام: زەمین لەرزە ئایەتێکە لە ئایەتە گەورەکانی خوای گەورە، بەندەکانی پێی دەترسێنێت و تاقییان دەکاتەوە، دەبێت مرۆڤ هەست بە لاوازی و هەژاری خۆی بکات کاتی ڕوودانی زەمین لەرزە، ڕوو لەخوا بکات بە داوا لێکردنی و تەوبە و گەڕانەوە.
هیچ بەڵگە نەهاتوون لە قورئان و سوننەت ئاماژەی بۆ ئەوە کردبێت سەگ دەزانێت و پێش زەمین لەرزە هەستی پێ دەکات، هەروەها ئاساییە پێش بینیش بۆ ڕوودانی زەمین لەرزە بکرێت لەڕووی زانستییەوە هەروەک چۆن پێش بینی بۆ کەش و هەوا و خۆرگیران و مانگ گیران دەکرێت.