پرسیار // ئایا واجە زەکاتی سەرفترەی منال بدرێت کە لەناو سکی دایکی دایە ؟
وەلام // زانایان دەلێن زەکاتی سەرفترە دانی مناڵ کە لەناو سکی دایکی دایە سونەتە نەک واجبە ، بەلگە :
(١) عن ابی قلابة قال : (( کانوا یعطون صدقة الفطر حتى يعطوا عن الحبل )) أخرجە ابن ابی شیبە و عبدالرزاق ، واتە : ئەوان زەکاتی سەرفترەیان دەدا ھەتا بۆ ئەو منالەی کە لە سکی دایکی دایە .
عثمان خوا لێی ڕازی بێت زەکاتی داوە بۆ منال کە لەناو سکی دایکی بێت ، وە پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت دەست بە سونەتی من و خەلیفەکانەوە بگرن .
زانایان دەلێن زەکاتی مناڵی ناو سکی دایکی ئەم دوو حالەتەیە :
حالەتی یەکەم / ئەگەر ڕۆحی بە بەردا نەکرا بوو واتە پێش چوار مانگ سونەت نییە زەکاتی سەرفترەی بۆی بدەیت .
حالەتی دووەم / ئەگەر ڕۆحی بە بەردا کرابوو واتە دوای چوار مانگی سونەتە زەکاتی سەر فترەی بۆ بدەیت .
ابن عثيمين ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( زەکاتی سەرفترە نادرێت بۆ مناڵ کە لەناو سکی دایک دایە وەک واجب ، بەلکو دەدرێت وەک سونەت . )) مجموع فتاوى و رسائل الشيخ محمد صالح العثيمين المجلد الثامن عشر - كتاب زكاة الفطر.
ابن عثيمين ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( وتەی دانەری کتاب ئەوە دەگەیەنێت کە سونەتە زەکات بۆ منالی ناو سکی دایکی بدەیت جا چ ڕۆحی بە بەردا کرابێت یان بە بەردا نەکرابێت .
زەکات دان بۆ ئەو منالەی کە ھێشتا ڕۆحی بە بەردا نەکراوە جێگای تێڕوانینە ، چونکە مرۆڤ نییە ، خوای گەورە دەفەرمووێت : (( کیف تکفرون باللە و کنتم أمواتا فأحیاکم )) ئەو مناڵە مردووە و ژیانی نییە ، ئەوەی بۆ من دیار بێت ئەگەر ئێمە بلێین سونەتە زەکاتی سەرفترە بدەیت بۆ مناڵ کە لەناو سکی دایکی دایە ئەوە بۆ ئەو مناڵەیە کە ڕۆحی بە بەردا کراوە ، وە ڕۆحیش بە بەر منال ناکرێت ئیلا دوای چوار مانگ ، لەبەر فەرموودەی ابن مسعود ......
لەبەر ئەوە زانایان دەلێت مناڵ ئەگەر لەبار بچێت پێش چوار مانگ ناشۆردرێت و کفن ناکرێت و نوێژی لەسەر ناکرێت ، دوای چوار مانگ دەشۆردرێت و کفن دەکرێت و نوێژی لەسەر دەکرێت و دەنێژرێت لە گۆرستانی موسلمانان . )) الشرح الممتع ج٢ لاپەڕە ٦٧٩ "دار ابن ھیثم"
ئەگەر مناڵ لە دایک بوو زانایان دەلێن ئەم دوو حالەتەیە :
حالەتی یەکەم / ئەگەر لەناو مانگی ڕەمەزان لە دایک بوو یان ڕۆژی کۆتایی مانگی ڕەمەزان پێش خۆر ئاوابوون ، ئەوا واجبە زەکاتی سەرفترەی بۆی بدەیت .
حالەتی دووەم / ئەگەر دوای مانگی ڕەمەزان لە دایک بوو یان کۆتای ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دوای خۆر ئاوابوون لە دایک بوو ، ئەوا سونەتە زەکاتی سەرفترەی بۆی بدەیت نەک واجبە .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ