پرسیار: نوێژی جەنازە چەند سەلام دانەوەی هەیە یەک یان دوو؟
وەڵام: جیاوازی هەیە لەنێوان زانایان سێ وتە هەیە:
یەکەم: هەندێک زانا بۆ ئەوە چوون ژمارەی سەلام دانەوەی نوێژی جەنازە دوو سەلامن وەک نوێژەکانی تر، کە ئەمە وتەی حەنەفی و وتەی ڕاستی شافعی و وتەی ابن حزمە، بەڵگەیە:
١ـ لە ابن مسعود دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت: (سێ سیفەت پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم ئەنجامی دەدا خەڵک تەرکی کردووە، یەکێکیان تەرک کردنی سەلامە وەک نوێژەکانی تر).أخرجه الطبراني في (المعجم الكبير) (10/82) (10022)، والبيهقي في (السنن الكبرى) (7239). جود إسنادَه النووي في (المجموع) (5/239)، وقال الذهبي في (المهذب) (3/1387): إسنادُه صالح. ووثق رجاله الهيثميُّ في (مجمع الزوائد) (3/141)، وحسَّن إسناده الألباني في (أحكام الجنائز) (162).
٢ـ قیاس دەکەن لەسەر نوێژەکانی تر کە دوو سەلام دانەوەی تێدایە.
دووەم: سوننەتە نوێژی جەنازە تەنها یەک سەلام بدرێتەوە، کە ئەمە وتەی مالکی و حەنابلە و وتەی کۆنی شافعی و وتەی ابن منذر و ابن باز و ابن عثیمین و زۆربەی زانایانە، بەڵگە:
١ـ دەگێڕنەوە ابن عباس خوا لێی ڕازی بێت نوێژی جەنازەی کردووە تەنها یەک سەلامی داوەتەوە. أخرجه عبد الرزاق (6444)، وأبو داود في (مسائل أحمد) (1029)، والبيهقي في (السنن الكبرى) (6990)، حسن إسناده الألباني في (أحكام الجنائز) (165).
٢ـ نوێژی جەنازە بنیات نراوە لەسەر سووکی، ڕکوع و سوجدەی تێدانییە بۆ ئەوەی خەفیف بێت، کەواتە مادەم بنیات نراوە لەسەر سووکی یەک سەلام دەدرێتەوە.
سێیەم: هەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون هەردووکیان دروستن، کە ئەمە وتەی ئەلبانی یە.
وتەی زۆربەی زانایان وتەیەکی بەهێزە، چونکە ئەوەی لە ابن مسعود نەقل کراوە ئەگەری مانای تریشی هەیە:
ـ لەوانەیە مەبەست پێی ئەسڵی سەلام بێت، واتە سەلام لە نوێژی جەنازە هەیە نەک مەبەست پێی دوو سەلام بێت.
ـ لەوانەیە مەبەست پێی سەلام بەدەنگ تەرککردن بێت.
ـ لەوانەیە مەبەست پێی شێوازی سەلامەکە بێت: (السلام عليكم ورحمة الله).
دەتوانی بڵێی هەردووکیان دروستن و مەجالی تێدایە، هەروەها هەموو زانایان یەک دەنگن بە یەک سەلام لەنوێژ دەردەچیت.