پرسیار: نوێژی جەنازە دروستە لەسەر ئەوانە بکرێت کە بەهۆی بومەلەرزەوە مردوون، واتە (صلاة غائب)؟
وەڵام: سەبارەت بە نوێژی جەنازە (صلاة غائب) وتەی ڕاست تەنها لەسەر ئەو کەسە یان کەسانە دەکرێت کە لە شوێنێک مردوون کەس نوێژی لەسەریان نەکردووە، کە ئەمە وتەی ابن تیمیە و ابن قیم و ابن عثیمینە.
یان لەسەر ئەو کەسە دەکرێت کە سوودی بۆ موسڵمانان هەبووبێت، کە ئەمە وتەیەکە لە وتەکانی ئەحمەد و سعدی و زانایانی اللجنە الدائمەیە، نموونە: زانایەک سوودی بۆ خەڵک هەیە، یان بارزگانێک سوودی بۆ خەڵک هەیە، یان موجاهدێک سوودی بۆ خەڵک هەیە بە جیهادەکەی، نموونەی تری هاوشێوەی ئەمانە.
سەبارەت بەوانەی بەهۆی زەمین لەرزەوە مردوون دروست نییە نوێژی جەنازەی لەسەر بکەیت لە ولاتی خۆت (صلاة غائب).