سەردێری پرسیار: حوکمی دووبارە کردنەوەی نوێژ لەبەر ئەوەی لەبیرکرراوە مەزی لابدرێت؟

بەرواری دانان: 2023-02-15 کۆدی پرسیار: 2704

پرسیار:

پرسیار: کەسێک لەسەفەر بووە مەزی دەستی نوێژی شکاندووە، دەست نوێژی گرتووە و زەکەری نەشۆردووە، نوێژی نیوەڕۆ و عصری کردووە، کاتێک گەڕاوەتەوە ماڵەوە بیری هاتەوە زەکەری نەشۆردووە، ئایا نوێژ دووبارە دەکاتەوە؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان دەڵێن ھەر کەسێک نوێژ بکات بە جل و بەرگی پیسەوە نەزان بێت یان لەبیری کردبێت، یان پیسایی بەر لاشەی کەوتبێت، نوێژی دروستە و پێویست ناکات دووبارە بکاتەوە، کە ئەمە وتەی کۆنی ئیمام شافعی و ابن منذر و ئیمام النووی و ابن تیمییە و ابن قیم و ابن باز و ابن عثیمینە، بەڵگە:

١ـ خوای گەورە دەفەرمووێت: (رَبَّنَا لَا تُؤَاخِذْنَا إِنْ نَسِينَا أَوْ أَخْطَأْنَا) [ البقرة : ٢٨٦ ].

٢ـ عن أبي سَعيدٍ الخدريِّ رَضِيَ اللهُ عَنْه، قال: (بينما رسولُ اللهِ صلَّى اللهُ عليه وسلَّم يُصلِّي بأصحابِه إذ خَلَعَ نَعليهِ فوضَعَهما عن يسارِه، فلمَّا رأى القومُ ذلِك ألْقَوْا نِعالَهم، فلمَّا قضَى رسولُ الله صلَّى اللهُ عليه وسلَّم صلاتَه قال: ما حمَلَكم على إلقائِكم نِعالَكم؟ قالوا: رأيناكَ ألْقَيتَ نَعليكَ فألْقَيْنا نِعالَنا، فقال رسولُ اللهِ صلَّى اللهُ عليه وسلَّم: إنَّ جِبريلَ عليه السلامُ أتاني فأَخبَرني أنَّ فيهما قذرًا). أخرجە أبو داود (٦٥٠)، وابن خزیمە (١٠٧/٢).

ئیمام النووي ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (مەزھەبی زانایان سەبارەت بەو کەسەی نوێژ دەکات بە جلی پیسەوە ئەگەر لەبیر بکات یان نەزان بێت، باسمان کرد وتەی ڕاست لە مەزھەبی ئێمە ئەوەیە واجبە نوێژ دووبارە بکاتەوە، ێەبو قیلابە دەڵێت وتەی ئەحمەدیشە، زۆربەی زانایان دەڵێن دووبارە کردنەوەی لەسەر نییە، ابن منذر دەفەرمووێت: وتەی ابنِ عُمرَ، وابنِ المسيَّب، وطاوس، وعطاء، وسالم بن عبد الله، ومجاهد، والشعبي، والنخعي، والزهري، ويحيى الأنصاري، والأوزاعي، وإسحاق، وأبي ثور). المجموع (١٥٧/٣).

ابن القيم ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئەگەر نوێژ بکات بە جل و بەرگێک نەزانێت پیسە، پاشان دوای نوێژ کردن بزانێت، نوێژ دووبارە ناکاتەوە). بدائع الفوائد (٢٥٨/٣).

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئەگەر نوێژ بکات جل و بەرگی پیس بێت، یان لاشەی پیس بێت، یان شوێنێکی پیس بوو نەزان بێت، نەزانێت ھەتا دوای نوێژ، نوێژی دروستە و دووبارە ناکاتەوە.

ھەروەھا ئەگەر بزانێت پێش نوێژ، بەڵام لەبیری بکات بیشوات، پاشان نوێژ بکات، ئەوە نوێژی دروستە و نوێژ دووبارە ناکاتەوە). فتح ذي الجلال والإكرام (٣٣٩/٢).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام