پرسیار: چۆن خۆمان بپارێزین لە شەیتان و جنەکان؟
وەڵام: زانایان دەڵێن چەند زیکرێک هاتوون ئەگەر موسڵمان بیخوێنێتەوە ئەوە پارێزراو دەبێت لە شەیتان و جنۆکەکان:
١ـ پەناگرتن بەخوای گەورە لە شەڕی شەیتانی نەفرەت لێکراو، واتە خوێندنەوەی: (أعوذ بالله من الشيطان الرجيم).
٢ـ خوێندنەوەی هەردوو سورەتی (الفلق) و (الناس).
٣ـ خوێندنەوەی ئایەت کورسی.
٤ـ خوێندنەوەی سورەتی بەقەرە.
٥ـ خوێندنەوەی دوو ئایەتی کۆتایی سورەتی بەقەرە لە شەودا.
٦ـ خوێندنەوەی زیکری: (لا إله إلا الله وحده لا شريك له، له الملك وله الحمد، وهو على كل شيء قدير)، لە ڕۆژدا سەد جار، کە بۆی دەبێتە پارێزەر لە شەیتان تا ئێوارە.
٧ـ زۆر زیکری خوای گەورە کردن.
٨ـ بانگدان.
٩ـ خوێندنەوەی قورئان بەشێوەیەکی گشتی مرۆڤ دەپارێزێت لە شەیتان.