پرسیار: حوکمی بەڕۆژوو بوون لە نیوەی کۆتایی مانگی شەعبان؟
وەلام: عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رضي الله عنه أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ: (إِذَا انْتَصَفَ شَعْبَانُ فَلا تَصُومُوا) رواە أبو داود (۳۲۳۷)، والترمذي (۷۳٨)، وابن ماجه (۱٦٥۱).
واتە: پێغەمبەر صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ دەفەرمووێت: (ئەگەر مانگی شەعبان نێوە بوو بەڕۆژوو مەبن).
ـ ئەگەر فەرموودە لاواز بێت، کە ئەمە وتەی ئیمام احمد و ابن معین ابو زرعة چەند زانای تر، لەسەر وتەی ئەمانە دروستە دوای نیوەی مانگی شەعبان بەڕۆژوو ببیت، چونکە فەرموودەکە لاوازە، ئەگەر صحیح بێت ئەوە باش نییە دوای نیوەی شعبان بە ڕۆژوو بیت، بەڵام باسی ڕۆژووی مطلقه نەک معین.
ـ هەندێک زانا دەڵێن ئەو فەرموودەی نەهی کردووە دوای نیوەی شەعبان بە ڕۆژوو ببیت باسی کەسێکە ڕۆژوو کاری تێ بکات و لاوازی بکات بۆ ڕەمەزان، ئەگەر کەسێک بتوانێت دروستە، کە ئەمە وتەی طحاویه لە کتابی (شرح معاني الاثار) (٢ / ٨٤-٨٥).
ابن حجر ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: ( ئەمە جەمعێکی باشە)ٚ فتح الباري (٤/١٢٩).
ـ ئەگەر فەرموودەکە ڕاست بێت ئەوە نەهیەکە بۆ حەڕامی نییە بەلکو تەنها بۆ کەڕاهەتە، واتە ئەگەر کەسێک بەڕۆژووش بێت تاوانبار نابێت. (شرح ریاض الصالحین) لابن عثیمین (٣/٣٩٤).