پرسیار: دەتوانن بەکورتی ڕوونکردنەوە بدەن لەسەر بەڕۆژوو بوون لە کۆتایی شەعباندا، پێش ڕەمەزان؟
وەڵام: زانایان دەڵێن ڕۆژووی کۆتایی شەعبان سێ حاڵەتە:
١ـ بەڕۆژوو دەبێت بە نییەتی ڕۆژووی ڕەمەزان وەک دڵنیایی، ئەمەیان حەڕامە.
٢ـ بەڕۆژوو دەبێت بە نییەتی ڕۆژووی نەزر یان قەزا کردنەوەی ڕەمەزان یان کەفارەت، ئەمەیان دروستە لەسەر وتەی زۆربەی زانایان.
٣ـ بەڕۆژوو دەبێت بە نییەتی ڕۆژووی (مطلق)، ئەمەیان مەکروهە.