پرسیار: بۆچی نەهی کراوە لە بەڕۆژوو بوون دوو ڕۆژ پێش ڕەمەزان، حیکمەت چییە؟
وەڵام: زانایان دەڵێن دروست نییە ڕۆژێک یان دوو ڕۆژ پێش ڕەمەزان بەڕۆژوو بیت، مەگەر کەسێک عادەتی وابێت دوو شەم و پێنج شەم بەڕۆژوو بێت، یان ڕۆژێک نا ڕۆژێک، یان ڕۆژووی نەزری لەسەر بێت یان قەزاکردنەوەی ڕۆژووی واجب، سەبارەت بە حیکمەت:
١ـ بۆیە ڕۆژوویەک زیاد نەکرێت بەسەر ڕەمەزانەوە کە لە ڕەمەزان نییە، هەروەک چۆن نەهی کراوە لە ڕۆژووی جەژن لەبەر ئەمە.
٢ـ بۆ ئەوەی ناوبڕ بکەوێتە نێوان ڕۆژووی واجب و سوننەت، هەر بۆیە نەهی کراوە لە بەڕۆژوو بوون لە ڕۆژی جەژندا، هەروەک چۆن نەهی کراوە نوێژی سوننەت یەکسەر دوای نوێژی واجب ئەنجام بدەیت بۆ ئەوەی قسە و ناوبڕێک هەبێت.