پرسیار: حیکمەت چییە زۆرترین ڕۆژووی پێغەمبەری خوا لە مانگی شەعباندا بووە؟
وەڵام: زانایان چەند وتەیان هەیە سەبارەت بە هۆکاری زۆر ڕۆژوو گرتنی پێغەمبەری خوا لە مانگی شەعباندا:
١ـ پێغەمبەری خوا لە هەموو مانگێک سێ ڕۆژ بەڕۆژوو دەبوو، ئەگەر لە سەفەر بوایا یان عوزری تری هەبوایا بەڕۆژوو نەبوایا، ئەوە لە مانگی شەعبان قەزای دەکردەوە.
٢ـ خێزانەکانی ڕۆژووی ڕەمەزانیان لە مانگی شەعباندا قەزا دەکردەوە، بۆیە ئەویش لەو مانگە زۆر بەڕۆژوو دەبوو.
٣ـ شەعبان مانگێکە زۆربەی خەڵک لێی غافلن بۆیە تێیدا بەڕۆژوو بووە، هەروەک فەرموودەی أسامة السالف هاتووە دەفەرمووێت: (ذلك شهر يغفل الناس عنه بين رجب ورمضان) رواه النسائي، صحيح الترغيب والترهيب لاپەڕە (425).