سەردێری پرسیار: مانگی شەعبان چ فەزلێکی هەیە؟

بەرواری دانان :2023-02-22 کۆدی پرسیار:2716

پرسیار:

پرسیار: مانگی شەعبان چ فەزلێکی هەیە؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان  پێغەمبەری خوا صلی اللە علیە وسلم زۆرترین ڕۆژووی لەم مانگەدا بووە، بەڵگە:

ـ عن عائشة رضي الله عنها قالت: (كان رسول الله يصوم حتى نقول لا يفطر، ويفطر حتى نقول لا يصوم، وما رأيت رسول الله استكمل صيام شهر إلا رمضان وما رأيته أكثر صياما منه في شعبان). رواه البخاري برقم (1833) ومسلم برقم (1956).

ابن ڕەجەب ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ڕۆژووی مانگی شەعبان باشترە لە ڕۆژی مانگە حەڕامەکان، وە باشترین ڕۆژووی سوننەتیش ئەوەیە کە نزیک بێت لە مانگی ڕەمەزان جا پێش ڕەمەزان بێت یان دوای ڕەمەزان بێت، ڕۆژووی سوننەتی پێش و پاش ڕەمەزان وەک سوننەتی ڕەواتبی پێش و پاش نوێژی واجب وایە، کە بۆ ئەوەیە تا کەم و کوڕی نوێژی واجب پڕ بکرێتەوە، ڕۆژووی پێش و پاش ڕەمەزانیش بەهەمان شێوەیە، چۆن نوێژی سوننەتی ڕەواتب باشترە لە نوێژی سوننەتی (مطلق)، ڕۆژووی سوننەتی پێش و پاش ڕەمەزان باشترن لە ڕۆژووی تر).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام