پرسیار: حیکمەتی ڕۆژوو چییە؟
وەڵام: لەبەر ئەوەی ڕۆژوو سوود و بەرژەوەندی دیاری تێدایە بە عەقلی سەلیم و فیترەتی پاک، خوای گەورە ڕۆژووی بۆ بەندەکانی دانا وەک ڕەحمەت و چاکە بۆیان. (زاد المعاد) لابن القيم (2/28).
ڕۆژوو چەند حیکمەتی تێدایە، لەوانە:
١ـ ڕۆژوو هۆکارە بۆ بەدەست هێنانی تەقوای خوا.
٢ـ هەست کردنی ڕۆژووگر بە نیعمەتەکانی خوای گەورە بەسەریەوە.
٣ـ پەروەردەکردنی نەفس لەسەر ویست و تەحەمول کردن.
٤ـ ڕۆژوو قەهرە بۆ شەیتان.
٥ـ ڕۆژوو وا لە مرۆڤ دەکات سۆز و بەزەیی بە هەژارەکاندا بێتەوە.
٦ـ ڕۆژوو لاشە پاک دەکاتەوە و ساغ و سەلامەتی دەکات.