پرسیار: دەکرێت بە کورتی باسی فەزلی ڕۆژوو بکەن؟
وەڵام: زانایان دەڵێن ڕۆژوو زۆر فەزلی هەیە، لەوانە:
١ـ خوای گەورە ڕۆژووی داوەتە پاڵ نەفسی خۆی، خۆی پاداشتی دەداتەوە، هەروەک دەفەرمووێت: (الصوم لي وأنا أجزي به).
٢ـ ڕۆژوو هەموو جۆرەکانی ئارام گرتنی تێدا کۆبۆتەوە.
٣ـ ڕۆژوو شەفاعەت بۆ خاوەنەکەی دەکات لە ڕۆژی قیامەتدا.
٤ـ ڕۆژوو لەو کردەوانەیە کە خوای گەورە بەڵێنی بە بکەرەکەی داوە بە لێخۆش بوون و پاداشتی گەورە.
٥ـ ڕۆژوو قەڵغان و پارێزگاری یە لە ئاگر.
٦ـ زۆر ڕۆژوو گرتن هۆکارە بۆ چوونە بەهەشت.
٧ـ ڕۆژوو دەبێتە کەفارەتی تاوان.
٨ـ بۆنی دەمی ڕۆژووگر خۆشەویستترە لەلای خوای گەورە لە بۆنی میسک.