پرسیار: کەسێک لەناو فڕۆکەیە بەڕۆژووە و دەچێتە شارێک، دەزانێت سەعات چەند خۆر لەو شارە ئاوا دەبێت و بانگ لە چ کاتێکدا دەدرێت، ئایا دروستە ڕۆژووی بشکێنێت بە کاتی ئەو شارە کەچی خۆی لەناو فڕۆکە خۆر دەبینێت؟
وەڵام: زانایان دەڵێن هەر کەسێک سەفەر بکات بەڕۆژوو بێت، نابێت ڕۆژووی لەگەڵ ئەو شارە بشکێنێت کەچی خۆی لەناو فڕۆکە خۆر دەبینێت کە ئاوا نەبووە، ئەوکاتە بۆی دروستە بشکێنێت کە ببینێت خۆر ئاوابووە، کە ئەمە وتەی عبد الرزاق عفيفي و ابن باز و ابن عثيمينە. (الشرح الممتع) (6/398) لابن عثیمین، (مجموع فتاوى ورسائل العُثيمين) (19/331).