پرسیار: کەسێک ڕۆژووی شکان لە وڵاتی خۆی، دوای ڕۆژوو شکاندن فڕۆکە هەستا و سەفەری کرد، بینی خۆر ئاوا نەبووە، ئایا ڕۆژووەکەی دروستە؟
وەڵام: زانایان دەڵێن هەر کەسێک ڕۆژووی بشکێنێت لەبەر ئەوەی خۆر ئاوابووە، پاشان دوای ڕۆژوو شکاندن فڕۆکە بفڕێت، ببینێت خۆر ئاوا نەبووە، ئەوە لەسەری نییە خۆی بگرێتەوە لە خواردن و خواردنەوە، وە ڕۆژووەکەشی دروستە، کە ئەمە وتەی عبدُ الرزاق عفيفي و وابن باز و وابن عثيمينە.
ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئەگەر ڕۆژووی شکان لە شارێک دوای تەواو بوونی ڕۆژ، پاشان فڕۆکە فڕی و خۆری بینی، ئەوە بەردەوام دەبێت لەسەر ڕۆژوو شکاندن). (مجلة البحوث الإسلامية) (16/130).