پرسیار: جۆرەکانی ڕۆژوو چین؟
وەڵام: ڕۆژوو بەپێی فەرمان و نەهی دابەش دەبێت بۆ دوو بەش:
یەکەم: (ڕۆژووی فەرمان پێکراو): ئەویش دابەش دەبێت بۆ دوو بەش:
ٲـ ڕۆژووی واجب، کە ئەویش دوو جۆرە:
١ـ ڕۆژووی واجب بە ئەسڵی شەرع٫ واتە بێ ئەوە موکەلەف لەسەر خۆی واجب بکات، ئەویش ڕۆژووی ڕەمەزانە.
٢ـ ڕۆژووێک واجب دەبێت کە موکەلەف لەسەر خۆی واجب دەکات، ئەویش ڕۆژووی نەزر و کەفارەتە.
ب- ڕۆژووی سوننەت، ئەویش هەموو ئەو ڕۆژووە سوننەتانە دەگرێتەوە کە دەق لەسەری هاتووە، ئەویش دوو جۆرە:
١ـ ڕۆژووی سوننەتی (مطلق)، ئەویش ئەو ڕۆژووەیە کە مقید نەکراوە بە هیچ کاتی دیارکراو.
٢ـ ڕۆژووی سوننەتی (مقید)، ئەویش ئەو ڕۆژووەیە کە مقید کراوە بە کات، وەک شەش ڕۆژووی شەوال و ڕۆژووی دوو شەم و پێنج شەم و عەرەقە و عاشورا.
دووەم: (ڕۆژووی نەهی لێکراو): ئەویش دوو جۆرە:
١ـ ڕۆژووی حەڕام، وەک ڕۆژووی هەردوو جەژن.
٢ـ ڕۆژووی مەکروهـ، وەک ڕۆژووی عەرەفە بۆ حاجی.