پرسیار: بۆچی لەم ئایەتە: (مَثَلُهُمْ كَمَثَلِ الَّذِي اسْتَوْقَدَ نَاراً) [البقرە: ١٧]، ئیمانی چوواندووە بە ئاگر؟
وەڵام: چوواندنی ئیمان بە ئاگر ئاماژەیە بۆ دوو شت:
یەکەم: زێڕی تێکەڵ بە مس و شتی تر ئەگەر ئاگر بیسووتێنی هەموو شتەکان لە زێڕ جیادەبنەوە تەنها زێڕی پاک بە سەلامەتی دەمێنێتەوە لە سووتان، ڕۆژی قیامەتیش تاوانبار ئەگەر چووە ناو ئاگر تاوانەکانی هەمووی دەسووتێن تەنها ئیمان دەمێنێتەوە بە سەلامەتی لە سووتان.
دووەم: ئاگر هەموو شتێک دەسووتێنێ، ئیمانیش ئەگەر نورەکەی بەهێز بێت هەموو شتێک دەسووتێنێ لە دڵدا جگ لەخوا. (ٲسرار التنزیل وٲنوار التٲویل) للرازي لاپەڕە (٨٣).