پرسیار: حیکمەت چییە و بۆچی لەم ئایەتە: (مَثَلُ نُورِهِ كَمِشْكَاةٍ فِيهَا مِصْبَاحٌ) [النور:٣٥]، نوری خواناسینی چوواندووە بە نوری چرا؟
وەڵام لە چەند ڕووەوەیە:
١ـ خانووێک ئەگەر چرای تێدابێت دز ناتوانێت سەری بەرز بکاتەوە بۆ چوونە ژوورەوەی لە ترسی ئەوەی کەشف و ڕیسوا بێت، دڵیش بەهەمان شێوە ئەگەر چرای خواناسینی تێدابێت شەیتان ناتوانێت سەری بەرز بکاتەوە بۆ چوونە ژوورەوەی لە ترسی ئەوەی کەشف و ڕیسوا بێت.
٢ـ خانوو ئەگەر چرای لەناو بێت ڕێنموویی خاوەنەکەی دەکات بۆ داواکردنی کەل و پەل، دڵیش بەهەمان شێوە ئەگەر چرای لەناو بێت ڕێنموویی خاوەنەکەی دەکات بۆ تاعەت و عیبادەت.
٣ـ چرا ئەگەر لەناو خانوو بێت هەموو کەسێک سوودی لێ دەبینێت بێ ئەوەی نوری چراکە کەم بێتەوە، دڵیش بەهەمان شێوە ئەگەر چرای خواناسی لەناودا بێت کەسانی تریش سوود لە نورەکەی دەبینن بێ ئەوەی نوری خاوەنەکەی کەم بێتەوە.
٤ـ چرا ئەگەر لەناو خانووێک بێت دەوروبەری شووشە بێت، ئەوە ناوەوە و دەرەوەی ڕۆناک دەکاتەوە، چرای خواناسیش بەهەمان شێوە ناوەوەی دڵ و دەرەوەی ڕۆناک دەکاتەوە، ڕۆناکی لە ئەندامەکانی لاشەی بەدیار دەکەوێت، لە گوێیەکان و چاو و زمانی، گوێڕایەڵی و تاعەتەکانی بەسەر ئەندامەکانی لاشەیەوە بەدیار دەکەون، هەروەک پێغەمبەری خوا (ﷺ) دەفەرمووێت: (اللهمَّ اجعلْ في قلبي نورًا، وفي سمعي نورًا، وفي بصري نورًا، وفي عظمي نورا، وفي مخي نورا).
٥ـ خانوو ئەگەر چرای لەناوبێت خاوەنەکەی لەخۆشیدایە و ئاسوودەیە، ئەگەر چرا کوژێندرایەوە ئەوە لە نارەحەتیدا دەبێت، دڵیش بەهەمان شێوە مادەم چرای خواناسی لەناودایە خاوەنەکەی ڕووگەش و ئاسوودەیە، ئەگەر لێی جیابووە دەبێتە کەسێکی خەمبار، هەروەک خوای گەورە دەفەرمووێت: (فَمَن يُرِدِ ٱللَّهُ أَن يَهۡدِيَهُۥ يَشۡرَحۡ صَدۡرَهُۥ لِلۡإِسۡلَٰمِۖ وَمَن يُرِدۡ أَن يُضِلَّهُۥ يَجۡعَلۡ صَدۡرَهُۥ ضَيِّقًا حَرَجٗا كَأَنَّمَا يَصَّعَّدُ فِي ٱلسَّمَآءِۚ) [الأنعام: ١٢٥].
٦ـ پیسی چرا بچووکە و ڕۆناکیەکەی بڵاودەبێتەوە بە هەموو لایەکان، ڕۆناکی خواناسیش بەهەمان شێوە لە دڵەوە بڵاودەبێتەوە بە هەموو لایەنەکان. (ٲسرار التنزیل وٲنوار التٲویل) للرازي لاپەڕە (٨٤-٨٥).