پرسیار: کەسێک ڕۆژووی واجبی شکاندووە دوای نیوەڕۆ بێ عوزر (ڕۆژووی ڕەمەزان)، ئایا واجبە لەسەری خۆی بگرێتەوە لە خواردن و خواردنەوە تا بانگی مغرب؟
وەڵام: زانایان دەڵێن هەر کەسێک ڕۆژووی واجب بشکێنێت بە ئەنقەست بێ ئەوی عوزری هەبێت، ئەوە واجبە دوای ڕۆژوو شکاندنیش خۆی بگرێتەوە لە خواردن تا کاتی بانگی مغرب، کە ئەمە وتەی هەر چوار مەزهەبەکانە.
ابن حزم ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (هەر کەسێک ڕۆژوو بشکێنێت بە ئەنقەست ئەوە سەرپێچیکارە، ڕۆژووی ئەو ڕۆژە لەسەری واجبە بێ ئەوەی جیاوازی هەبێت، هەموو ئەوەی لەسەر ڕۆژووگر حەڕامە لەسەر ئەو کەسەش حەڕامە کە ڕۆژووی شکاندووە، هیچ دەقێک نەهاتووە لە قورئان و سوننەت، ئیجماعیش نەقل نەکراوە لەسەر ئەوە کە بۆی دروست بێت خواردن بخوات دوای ڕۆژوو شکاندن، دوای ڕۆژوو شکاندنیش حەڕامی خواردن لەسەری ماوەتەوە، نەقل کراوە لە حەسەن و عطاء کە دەڵێن دروستە خواردن بخوات دوای ڕۆژوو شکاندن). (المحلى) (6/243).