سەردێری پرسیار:حوکمی قوت دانی ئەو خواردنەی لە کەلێنی ددانەکان ماوەتەوە بۆ ڕۆژووگر؟

بەرواری دانان :2023-03-05 کۆدی پرسیار:2725

پرسیار:

پرسیار: حوکمی قوت دانی ئەو خواردنەی لە کەلێنی ددانەکان ماوەتەوە بۆ ڕۆژووگر؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان دەڵێن قووت دانی خواردنی کەلێنی نێوان ددانەکان دوو حاڵەتە:

یەکەم: ئەگەر خواردنەکە زۆر کەم بێت و کەسەکە نەتوانی بجووێنێت لەبەر کەمی، ئەوە حوکمی لکاوی ناو دەم هەیە کە ڕۆژوو ناشکێنێت، کە هەموو زانایان یەک دەنگن لەسەر ئەمە، چونکە خۆ پاراستن لێی زەحمەتە. (الإشراف) لابن المنذر (3/134 – 135)، (المغني) لابن قدامة (3/126).

دووەم: ئەگەر خواردنەکە ئەوەندە بوو بتوانێت بجووێنێت، ئەوە ڕۆژوو دەشکێت، کە ئەمە وتەی شافعی و حەنابلە و وتەیەکی مالکی یە، چونکە خواردنێکە دەتونی بجووی بە ویستی خۆت. (المجموع) للنووي (6/317).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام