سەردێری پرسیار:حوکمی لەپێکردنی نەعلی زێڕ بۆ ئافرەت؟

بەرواری دانان :2023-03-05 کۆدی پرسیار:2726

پرسیار:

پرسیار: حوکمی لەپێکردنی نەعلی زێڕ بۆ ئافرەت؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: جیاوازی هەیە لەنێوان زانایان سەبارەت بە لەپێکردنی نەعلی زێڕ، دوو وتە هەیە:

یەکەم: هەندێک زانا بۆ ئەوە چوون دروستە بۆ ئافرەت نەعلی زێڕ و زیو لەپێ بکات، کە ئەمە وتەی مالکی و وتەی ڕاستی شافعی یە، بەڵگە:

١ـ زێڕ بۆ ئافرەت حەڵاڵە، نەعلیش لەو شتانەیە لەبەر دەکرێت وەک خەناوکە و بازن و گوارە.

دووەم: هەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون حەڕامە لەسەر ئافرەت نەعلی زێڕ و زیو لەپێ بکات، کە ئەمە وتەی حەنابلە و وتەیەکە لە وتەکانی مالک و شافعی، بەڵگە:

١ـ ئیسراف و خۆ بەگەورە دانانی تێدایە.

٢ـ عادەت وانییە نەعلی زێڕ لەپێ بکرێت.

٣ـ لەپێکردنی نەعلی زێڕ هیچ جوانی تێدانییە. ئەگەر نەعلی زێڕ و زیو لەپێ نەکرێت باشترە، والڵە ٲعلم.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام