پرسیار: حوکمی ئەو کەسانەی نووستوون لە ڕۆژی ڕەمەزاندا تا ئێوارە، ئایا ڕۆژوویان دروستە؟
وەڵام: زانایان دەڵێن نووستن لە ڕۆژی ڕەمەزاندا دوو حاڵەتە:
یەکەم: کەسێک لە ڕۆژی ڕەمەزاندا نووستووە و ماوەیەکی کەم بەخەبەر هاتووە، ئەمەیان ڕۆژووەکەی دروستە بە یەک دەنگی هەموو زانایان. (المجموع) للنووي (6/346).
دووەم: کەسێک لە هەموو ڕۆژی ڕەمەزان نووستووە، بەئاگا نەهات تا دوای خۆر ئاوابوون، ئەمەیان ڕۆژووی دروستە لەسەر وتەی زۆربەی زانایان، کە ئەمە وتەی مالکی و شافعی و حەنابلەیە، چونکە هیچ بەڵگە نەهاتوون بۆ پوچ بوونەوەی ڕۆژووەکەی. (الفروع) لابن مفلح (4/435)، (الكافي) لابن قدامة (1/435)، (الشرح الممتع) لابن عُثيمين (6/353).
دەبێت مالەوە کەسی نووستوو بە ئاگا بێنێت، یان دەبێت خۆی تەوقیت بگرێتەوە بۆ بە ئاگا هاتن، نابێت نوێژەکان پشتگوێ بخات.