پرسیار: ئەو ڕۆژووانەی شەرع نەهی لێ کردووە کامەن؟
وەڵام: زانایان دەڵێن ئەو ڕۆژووانەی نەهی لێی کراون دوو جۆرن:
یەکەم: جۆرێکیان مەکروهە، ئەویش ئەمانەن:
١ـ ڕۆژووی هەتا هەتایی (صیام الدهر).
٢ـ ڕۆژووی عەرەفە بۆ حاجی.
٣ـ بەتەنیا بەڕۆژوو بوونی ڕۆژی هەینی.
٤ـ بەڕۆژوو بوونی ڕۆژی شەممە.
٥ـ تایبەت کردنی مانگی ڕەجەب بۆ ڕۆژوو.
دووەم: جۆرێکیان حەڕامە، ئەویش ئەمانەن:
١ـ ڕۆژووی هەردوو جەژن.
٢ـ ڕۆژووی سێ ڕۆژی دوای ڕۆژوی یەکەمی جەژنی قوربان (ایام التشریق).
٣ـ ڕۆژووی گومان.
٤ـ ئافرەت ڕۆژووی سوننەت بگرێت بێ ئیزنی پیاوەکەی.