پرسیار: حوکمی ئەو کەسەی قەدغەی زەکات دەکات و زەکات نادات؟
وەڵام: زانایان دەڵێن قەدەغەی زەکات کردن ئەم سێ حاڵەتانەن:
یەکەم: ئینکاری واجبی زەکات دەکات و دەزانێت واجبە، ئەمەیان کافرە بە یەک دەنگی هەموو زانایان. (شرح النووي على مسلم) للنووي (1/205)، (الاستذكار) لابن عبدالبر (3/217).
دووەم: کەسێک ئینکاری واجبی زەکات دەکات لە نەزانین، وەک ئەوەی نوێیە لەناو ئیسلامدا، ئەمەیان کافر نابێت، بەڵام دەبێت فێر ببێت تێ بگەیەندرێت، کە ئەمە وتەی هەر چوار مەزهەبەکان.
سێیەم: کەسێک قەدەغەی زەکات دەکات لە بەخیلی، ئەمەیان کافر نییە بە یەک دەنگی هەر چوار مەزهەبەکان.