سەردێری پرسیار: زەکاتی بازرگانی چۆن دەدرێت پارەم لە قەرزە و منیش قەرزاری خەڵکم، پارەم هەیە و کەل و پەلیشم هەیە؟

بەرواری دانان: 2023-03-08 کۆدی پرسیار: 2733

پرسیار:

پرسیار: زەکاتی بازرگانی چۆن دەدرێت پارەم لە قەرزە و منیش قەرزاری خەڵکم، پارەم هەیە و کەل و پەلیشم هەیە؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان دەڵێن زەکاتی بازرگانی بەم دوو ڕێگایە حساب دەکەیت:

یەکەم: (ئەو پارەی لەبەر دەستت دایە + نرخی ئەو کەل و پەلەی دەفرۆشیت + ئەو قەرزەی ئومێدی گەڕانەوەی هەیە - ئەو قەرزەی لەسەر تۆیە) × ٢.٥٪.

دووەم: (ئەو پارەی لەبەر دەستت دایە + نرخی ئەو کەل و پەلەی دەفرۆشیت + ئەو قەرزەی ئومێدی گەڕانەوەی هەیە - ئەو قەرزەی لەسەر تۆیە) ÷ ٤٠.

(أبحاث فقهيَّة في قضايا الزَّكاة المعاصرة – الأصول المحاسبيَّة للتقويم في الأموال الزكويَّة) (1/37).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام