پرسیار: ئایا مەوادی خام زەکاتی لێ دەکەوێت؟
وەڵام: زانایان دەڵێن مەوادی خام زەکاتی لێ دەکەوێت ئەوەی شتی لێ دروست دەکرێت بۆ بازرگانی، ئەمەشیان داخلی زەکاتی شت خستنەڕوو دەبێت، سەبارەت بە ساڵ بەسەریدا سوڕانەوە هی ئەسلەکەیەتی، زەکاتی لێ دەردەکرێت چونکە:
١ـ چونکە مەبەست پێی کڕین و فرۆشتنە، ئەمەش داخلی (عروض التِّجارة) دەبێت، وە هەموو کردەوەیەک بە نییەتە.
٢ـ مەوادی خام بەشێکە لەو کەل و پەلەی بازرگانی پێیەوە دەکرێت. (قضايا الزَّكاة المعاصرة - الندوة السابعة) لاپەڕە (592)، (أحكام وفتاوى الزَّكاة) لاپەڕە (39).(قضايا الزَّكاة المعاصرة – الندوة السادسة) لاپەڕە (130،131).
نموونە مەوادی خام وەک ئاسنی بەکارهاتوو بۆ دروستکردنی شت، یان ئەو دارەی بۆ دروستکردنی کەل و پەل و دۆلاب بەکاردێت، هەروەها شەکر و ڕوون کە بۆ شیرینی بەکاردێت، نموونەی تری هاوشێوەی ئەمانە.