سەردێری پرسیار:ئەگەر بتوانن ڕوونکردنەوە بدەن لەسەر حیجامە لە چ ڕۆژێک باشە و چ ڕۆژێکیش نەهی لێی کراوە؟

بەرواری دانان :2023-03-09 کۆدی پرسیار:2735

پرسیار:

پرسیار: ئەگەر بتوانن ڕوونکردنەوە بدەن لەسەر حیجامە لە چ ڕۆژێک باشە و چ ڕۆژێکیش نەهی لێی کراوە؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: ئەو فەرموودانەی هاتوون سەبارەت بە حیجامە دوو بەشن:

یەکەم: بەشێکیان هەندێک ڕۆژی دیارکردووە و بە باشتری داناوە بۆ حیجامە، ئەویش ڕۆژوی (١٧) و (١٩) و (٢١)ە لە هەموو مانگێکە، وە دوو شەم و پێنج شەم لە هەموو هەفتەیەک، هەروەها سێ شەم و چوار شەم و هەینی.

دووەم: بەشێکی تریان نەهی کردووە لە حیجامە لە هەندێک ڕۆژدا، ئەویش ڕۆژی شەممە و یەک شەم و سێ شەمە.

زۆر لە زانایان ئەو فەرموودانە لاواز دەکەن کە نەهی کردووە یان ڕۆژی حیجامەی دیارکردووە، وتەی ڕاست فەرموودەکان لاوازن، دەتوانی لەو ڕۆژانە حیجامە بکەیت کە دیاکراون و خۆت بەدووریش بگریت لەو ڕۆژانەی کە نەهی کراوە بۆ دڵنیایی، واللە ٲعلم.

ئیمام النووی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (هیچ فەرموودە جێگیر نەبوون سەبارەت بە نەهی کردن لە حیجامە لە ڕۆژێکی دیاریکراو). المجموع (9/69).

ابن حجر ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئەم فەرموودانە هیچیان ڕاست نین). (فتح الباري) (10/149).

ئیمام النووی فەرموودەکان بە لاواز دادەنێت بەڵام لەگەڵ ئەمەش پێی باشترە حیجامە لە ڕۆژی (١٧) و (١٩) و (٢١) بکرێت.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام