پرسیار: ئایا مەرجە ئەوەی زەکات دەدات بەو کەسەی زەکاتی پێ دەشێت بڵێت ئەمە زەکاتە؟
وەڵام: زانایان دەڵێن زەکات دان بەو کەسەی زەکاتی پێ دەشێت پێویست ناکات پێی بڵێی ئەمە زەکاتە، کە ئەمە وتەی مالکی و حەنابلە و زانایانی (اللجنة الدائمة)یە، چونکە ئەمە جۆرێکە لە زەلیلی بۆ ئەو کەسەی وەردەگرێت.
هەندێک کەس بەو کەسەی زەکاتی پێ دەدەن دەڵێن ئەمە زەکاتە، بۆ ئەوەی ئەگەر کەسەکە شایستە نەبێت خۆی وەری نەگرێت، دەڵێین حوکم بە ڕووکەش دەکرێت، مادەم کەسەکە بە هەژار دیارە یان لەو کەسانەیە کە زەکاتی پێ دەشێ، پێویست ناکات پێی بڵێیت ئەمە زەکاتە.