سەردێری پرسیار:دروستە زەکات بدەم بە کەسێک قەرزارمە؟ دواتر قەرزی منی گەڕاندەوە بۆ ئەوەی خۆم پێی بڵێم یان مەرج دابنێم؟

بەرواری دانان :2023-03-10 کۆدی پرسیار:2738

پرسیار:

پرسیار: دروستە زەکات بدەم بە کەسێک قەرزارمە؟ دواتر قەرزی منی گەڕاندەوە بۆ ئەوەی خۆم پێی بڵێم یان مەرج دابنێم؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان دەڵێن دروستە زەکات بدەیت بە کەسێک قەرزاری تۆیە، دواتر خۆی قەرزەکەت بداتەوە بێ ئەوە مەرج دابنێیت، کە ئەمە وتەی زۆربەی زانایانە، وتەی حەنەفی و شافعی و حەنابلە و وتەیەکە لە وتەکانی مالک، چونکە:

١ـ دروستە زەکات بدەیت بە قەرزار، داخلی (الغارمين) دەبێت. (كشاف القناع) للبهوتي (2/288).

٢ـ ئەو حاڵەتە دروست نییە کە مەرج دابنێیت کە دەبێت بۆم بگەڕێنیتەوە، چونکە ئەگەر مەرج دابنێت وەک ئەوە وایە پێی نەدابێت. (مواهب الجليل) (3/229)، (حاشية الدسوقي) (1/494).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام