سەردێری پرسیار:پرسیار: کاتی زەکات دانم نزیک بووە، ئایا دروستە قەرزەکانم یان (قسط)ە کانم بدەمەوە بۆ ئەوەی زەکات لەسەرم سووک بێت؟ چونکە (قسط) ئەگەر پێش کاتی خۆی بدەم داشکانم بۆ دەکەن؟

بەرواری دانان :2023-03-11 کۆدی پرسیار:2741

پرسیار:

پرسیار: کاتی زەکات دانم نزیک بووە، ئایا دروستە قەرزەکانم یان (قسط)ە کانم بدەمەوە بۆ ئەوەی زەکات لەسەرم سووک بێت؟ چونکە (قسط) ئەگەر پێش کاتی خۆی بدەم داشکانم بۆ دەکەن؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان دەڵێن دروستە خاوەنی مال قەرزی خۆی بداتەوە پێش ئەوەی کاتی زەکاتی هاتبێت، بۆ ئەوەی زەکات لەسەری سوک بێت، بەڵگە:

١ـ عثمان خوا لێی ڕازی بێت زەکاتی لە خەڵک وەردەگرت لە مانگی ڕەمەزان، دەیفەرموو: (ئەمە مانگی زەکاتی ئێوەیە، هەر کەسێک قەرزی لەسەرە با بیداتەوە، پاشان با زەکات بدات لەو مالەی ماوەتەوە). أخرجه ابن أبي شيبة في (المصنف) (4/48)، وصححه الألباني في (إرواء الغليل) (3/341).

ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (هەر کەسێک قەرزی خۆی بداتەوە و قەرزەکەشی پێش تەواو بوونی ساڵ بێت، ئەوە زەکاتی لەسەر نییە و هیچی تێدانییە، چونکە عثمان خوا لێی ڕازی بێت فەرمانی کردووە ئەوەی قەرزی لەسەرە قەرزی بداتەوە پێش ئەوەی ساڵ بەسەر زەکاتیدا تێپەڕێت). (مجموع فتاوى ابن باز) (14/188).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام