سەردێری پرسیار: دروست زەکات بدەم بە فەرمانبەری خۆم لە کۆمپانیا؟

بەرواری دانان :2023-03-12 کۆدی پرسیار:2744

پرسیار:

پرسیار: دروست زەکات بدەم بە فەرمانبەری خۆم لە کۆمپانیا؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: زانایان دەڵێن ئەوانەی زەکاتیان پێ دەشێت هەشت دەستەن کە خوای گەورە باسیکردووە، ئەگەر فەرمانبەر یەکێک بێت لەو هەشتانە ئەوە زەکاتی پێ دەشێت، هەروەک خوای گەورە دەفەرمووێت: (إِنَّمَا الصَّدَقَاتُ لِلْفُقَرَاءِ وَالْمَسَاكِينِ وَالْعَامِلِينَ عَلَيْهَا وَالْمُؤَلَّفَةِ قُلُوبُهُمْ وَفِي الرِّقَابِ وَالْغَارِمِينَ وَفِي سَبِيلِ اللَّهِ وَاِبْنِ السَّبِيلِ فَرِيضَةً مِنْ اللَّهِ وَاللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٌ) [التوبة:60].

زانایان دەڵێن دروستە زەکات بدەیت بە فەرمانبەری خۆت بە دوو مەرج:

١ـ فەرمانبەر یەکێک بێت لەو هەشت کەسانەی زەکاتی پێ دەشێت.

٢ـ نابێت خاوەنی کۆمپانیا زەکاتی پێ بدات بەرامبەری ئیشێکی تر یان ئیشێکی زیاتر بۆ خاوەن کۆمپانیا بکات، یان زەکاتی پێ بدات بەرامبەر مووچە زیاد کردن یان بەرامبەر هەدیە و دەست خۆشی لێکردنی (المكافأة)، یان بەرامبەر ئەوە پێی دەدات تا زیاتر تەشجیع بێت بۆ ئێش و کاری کۆمپانیا. (المغني) لابن قدامە (3/153)، (فتاوى علماء البلد الحرام) (ابن جبرین) لاپەڕە (174)

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام