سەردێری پرسیار:زەکات تەنها دەدرێت بە موجاهد یان بۆ پێویستی یەکانی جیهادیش سەرف دەکرێت؟

بەرواری دانان :2023-03-12 کۆدی پرسیار:2746

پرسیار:

پرسیار: زەکات تەنها دەدرێت بە موجاهد یان بۆ پێویستی یەکانی جیهادیش سەرف دەکرێت؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان دەڵێن زەکات دەدرێت بە موجاهدەکان و پێویستی یەکانی جەنگ، کە ئەمە وتەی مالکی و شافعی و وتەیەکە لە وتەکانی حەنابلە و ابن باز و ابن عثیمینە، بەڵگەیە:

خوای گەورە دەفەرمووێت: (إِنَّمَا الصَّدَقَاتُ لِلْفُقَرَاءِ وَالْمَسَاكِينِ وَالْعَامِلِينَ عَلَيْهَا وَالْمُؤَلَّفَةِ قُلُوبُهُمْ وَفِي الرِّقَابِ وَالْغَارِمِينَ وَفِي سَبِيلِ اللَّهِ وَابْنِ السَّبِيلِ فَرِيضَةً مِنَ اللَّهِ وَاللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٌ) [التوبة: 60].

وتەی: (وَفِي سَبِيلِ اللَّهِ)، نەیفەرموو: (للمجاهدين)، بەڵگەیە مەبەست پێی هەموو شتێکە پەیوست بێت بە جیهاد (واتە: چەک و تفاق و پێویستی یەکانی جیهادیش دەگرێتەوە)، چونکە ئەمەش لە جیهادە لەڕێگای خوا. (الشرح الممتع) لابن عُثيمين (6/242).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام