سەردێری پرسیار: حوکمی مەرج دانان بەرامبەر تاخیر بوونی کار (شرط جزائي)؟

بەرواری دانان :2023-03-12 کۆدی پرسیار:2747

پرسیار:

پرسیار: حوکمی مەرج دانان بەرامبەر تاخیر بوونی کار (شرط جزائي)؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان دەڵێن دروستە مەرجی (جزائي) دابنرێت بەرامبەر تاخیر بوونی کار، کە ئەمە وتەی بوخاری و ابن سیرین و شریح و ئەبو لەیث و (هیئة كبار العلماء)یە، بەڵگە: 

١ـ خوای گەورە دەفەرمووێت: (يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا أَوْفُوا بِالْعُقُود) [المائدة:1] 

٢ـ پێغەمبەری خوا صلَّى الله عليه وسلم: (المُسْلِمونَ عِندَ شُروطِهم). أخرجه البخاري معلقًا بصيغة الجزم قبل حديث (2274) وأخرجه موصولا أبو داود (3594)، والحاكم (2309) من حديث أبي هريرة رضي الله عنه.

٣ـ کەم و کوڕی لە گرێبەست ئەگەری زیان و بەزایە چوونی سوودی هەیە، بۆیە گونجاوە مەرج دابنرێت بەرامبەر ئەمە. (أبحاث هيئة كبار العلماء) (1/295).

٤ـ ئەسڵ لە مەرج دانان ئەوەیە کە دروستە. (مجلة مجمع الفقه الإسلامي) العدد الثامن (1/ 728)

٥ـ مەرجی دانان دەرگای فەوزا و گاڵتە کردن بە مافەکانی بەندەکان دادەخات. (أبحاث هيئة كبار العُلَماء) (1/295).

٦ـ مەرجی جزائی پارێزگاری لە تەواو بوونی گرێبەست دەکات لە کاتی خۆی، وە پارێزگاری لە وەفا کردن دەکات بە گرێبەست. (مجلة مجمع الفقه الإسلامي) العدد الثامن (1/ 728).

مەرجی (جزائي) لادەچێت لە دوو حاڵەت:

یەکەم: لە حاڵەتی بوونی عوزر، وەک ئەوەی تاخیر بوونەکەی لە دەرەوەی ویست و توانای ئەوە.

دووەم: تاخیر بوونەکەی زیان بە خاوەنی ئیشەکە نەگەیەنێت.

مەرجی (جزائي) لە گرێبەستی مالی دروستە جگە لە گرێبەستێک پابەند بوونی ئەسلیەکەی قەرز بێت، ئەمەیان دروست نییە، نموونە: کەسێک شتێک دەکڕێت بە (قسط)، ئەگەر تاخیر بێت نابێت زیادەی لێ وەربگرێت، چونکە ئەمە ڕیبایە.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام