سەردێری پرسیار: باشترین شێوازی سەلاوات دان لەسەر پێغەمبەر کامەیە؟

بەرواری دانان :2023-03-13 کۆدی پرسیار:2748

پرسیار:

پرسیار: باشترین شێوازی سەلاوات دان لەسەر پێغەمبەر کامەیە؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان دەڵێن ڕاستترین شێوازی سەلاوات خوێندن ئەم دووانەن:

١ـ (اللهمَّ صلِّ على محمَّد وعلى آل محمَّد، كما صليتَ على إبراهيم وعلى آل إبراهيم؛ إنَّك حميدٌ مجيد. اللهمَّ بارِك على محمَّد وعلى آل محمَّد، كما باركتَ على إبراهيم وعلى آل إبراهيم؛ إنَّك حميدٌ مجيد). رواه البخاري (3370)، ومسلم (406).

٢ـ (اللهمَّ صلِّ على محمَّد وأزواجه وذُريَّته، كما صليتَ على آل إبراهيم، وبارِك على محمَّد وأزواجه وذُريَّته، كما باركتَ على آل إبراهيم؛ إنَّك حميدٌ مجيد). رواه البخاري (3369)، ومسلم (407).

باشتر وایە هەر جارە یەکێکیان بخوێنی، هەروەها لەناو نوێژ باشتر وایە ئەوە بخوێنی ئەوەی فەرموودە لەسەری هاتووە، سەبارەت بە دەرەوەی نوێژ باشتر وایە سەلاوات و سەلام پێکەوە بخوێنی، لەبەر وتەی: (إِنَّ اللَّهَ وَمَلَائِكَتَهُ يُصَلُّونَ عَلَى النَّبِيِّ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا صَلُّوا عَلَيْهِ وَسَلِّمُوا تَسْلِيمًا) [الأحزاب:56].

هەندێک زانا بۆ ئەوە چوون باش نییە کەسێک بەردەوام بێت لەسەر سەلاوات خوێندن بێ سەلام، یان سەلام بێ سەلاوات، چونکە ئایەتەکە هەردووکی پێکەوە باسکردووە، ئەگەر هەردووکی پێکەوە بڵێت یان هەندێک جار تەنها سەلاوات بخوێنی و هەندێک جاریش تەنها سەلام، ئەوە کردەوەت بە ئایەتەکە کردووە. فتح الباري (11/167).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام