سەردێری پرسیار:حوکمی نووسینی قورئان لەسەر دیوار؟

بەرواری دانان :2023-03-15 کۆدی پرسیار:2752

پرسیار:

پرسیار: حوکمی نووسینی قورئان لەسەر دیوار؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون باش نییە قورئان لەسەر دیوار بنووسرێت، کە ئەمە وتەی حەنەفی و شافعی و ظاهری وتەی حەنابلە و ابن عثیمین و زانایانی (اللجنة الدائمة)یە، چونکە: br>
١ـ سەر دەکێشێت بۆ بەکەم دانانی قورئان. (البحر الرائق) لابن نجيم (2/40). br>
٢ـ وتەی خوای گەورە بەرزترە لەوەی دیواری پێ بڕازێنیتەوە. (فتاوى نور على الدرب) لابن عثيمين (1/130). br>
٣ـ پێچەوانەی سوننەتی پێغەمبەری خوایە صلَّى الله عليه وسلم، وە پێچەوانەی ڕێبازی هاوەڵان و پێشینەکانیشە. (فتاوى اللَّجْنة الدَّائِمة- المجموعة الأولى) (4/58). br>
سەبارەت بەوانەی دەڵێن: (ئێمە قورئان دەنووسین بۆ بیرهێنانەوە)، دەڵێین: بیرهێنانەوە بە وتەیە نەک نووسین. (لقاء الباب المفتوح) لابن عثیمین (197/13).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام