پرسیار: کەسێک مالی دزراوە، ئایا دروستە خاوەن مال نییەتی خێری لێ بنێت و بەخێر حساب دەکرێت؟
وەڵام: زانایان دەڵێن مالی دزراو لەژێر مولکی خاوەنەکەی دەرناچێت بە دزی لێکردن، مادەم خاوەنیەتی دروستە نییەتی خێری لێ بنێت و بدات بە دزەکە، ئەمە دەبێتە خێری سوننەت بۆی، نابێت نییەتی زەکاتی لێ بنێت لەوەی لێی دزراوە و بە زەکات ناچێت، چونکە پارەکە مولکی خاوەن مالە بەڵام لاوازە، وەک قەرز وایە لەسەر کەسێک بێت، وەک قەرز وایە لەسەر کەسی دز، لە دەستی خاوەن مال دەرنەچووە بە نییەتی خێر، بۆیە ناتوانی نییەتی زەکاتی لێ بنێت.