پرسیار: دروستە ئافرەت لەماڵەوە جلێک لەبەربکا کە ڕەسمی پەپولەی تیابێ؟
وەڵام: زانایان دەڵێن وێنەی ڕوح لەبەر حەڕامە جا وێنەی مرۆڤ بێت یان ئاژەڵ، چونکە بەڵگە زۆر لەسەری هاتوون، ئیلا ئەگەر هەڵگرتنی وێنە لەسەر شتێک بێت بە کەم دابنرێت و ئیهانەکراو بێت، لەسەر ئەمە دروست نییە جل و بەرگێک لەبەر بکات وێنەی پەپولەی لەسەر بێت، چونکە ڕوح لەبەرە.
ئەگەر وێنەکە وێنەی ئافرەت بێت، یان خاچ یان وێنەیەک دەلالەت لەسەر بیروباوەڕی پوچ بکات، یان وێنەی شتێکی حەڕام بێت وەک عەرەق و جگەرە و هەر شتێکی تری حەڕامە، ئەمەیان حەڕامە و حەڕامییەکەی تووندترە لە وێنەی تر.
ئیمام النووی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (سەبارەت بە وێنە هەلگرتن هی ئاژەڵ یان هەر وێنەیەکی تر، ئەگەر هەلواسراو بێت بە دیوارەوە، یان لەسەر جل و بەرگ بێت لەبەر کرابێت، یان لەسەر جامانە (مێزەر) بێت یان شتی تری وەک ئەمانە کە بە ئیهانە حساب ناکرێن ئەوە حەڕامە، ئەگەر لەسەر دەستەسڕ بێت، یان لەسەر سەرین بێت یان شتی تری وەک ئەمانە ئەوە حەڕام نییە). شرح صحیح مسلم.