پرسیار: ئافرەت دەوامێک دەکات ژن و پیاو تێکەڵن، ئایا موچەی حەڕام دەبێت؟
وەڵام: زانایان تێکەڵاوی ژن و پیاو حەڕامە و مەفسەدەتی زۆری تێدایە، بەڵام لەگەڵ ئەمەش موچەی حەڕام نابێت ئەگەر ئیش و کاری خۆی بکات، دەبێت جیاوازی بخرێتە نێوان دوو شت کە زۆر گرینگن:
یەکەم: مرۆڤ ئیش و کارێک دەکات خودی ئیشەکە حەڕامە، نموونە: ئەوەی ئیش دەکات لە بانکی ڕیبایە یان بازرگانی مەی و مادە بێ هۆشکەرەکان و جگەرە و شتی تری حەڕام دەکات، ئەمەیان ئەو پارەی لێ بەرهەم دێت حەڕامە، چونکە لە کارێکەوە ئەسلەکەی حەڕامە، ئەم مالە حەڕامەی بەدەست هێناوە دەبێت خۆی لێی ڕزگار بکات بە بەخشین لە پڕۆژەی خێر.
دووەم: مرۆڤ ئیش و کارێک دەکات ڕێگەپێدراوە، لەم حاڵەتە موچەی حەڵاڵە و تاوانباریشە بەقەد تووش بوونی بە تاوان.