سەردێری پرسیار:حیکمەت چییە کاتێک مرۆڤ سزا دەدرێت لەناو گۆڕدا هەموو کەسێک گوێی لێ دەبێت جگە لە مرۆڤ؟

بەرواری دانان :2023-03-19 کۆدی پرسیار:2761

پرسیار:

پرسیار: حیکمەت چییە کاتێک مرۆڤ سزا دەدرێت لەناو گۆڕدا هەموو کەسێک گوێی لێ دەبێت جگە لە مرۆڤ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: زانایان دەڵێن دوو فەرموودەی جیاواز هاتوون سەبارەت بەم بابەتە:

١ـ لە أبي سعِيد الْخدرِي دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت: پێفەمبەری خوا صَلَّى اللَّە عليه وسلم فەرمووی: (کاتێک جەنازە دادەنرێت و پیاوەکان هەلی دەگرن بەرەو گۆڕستان ئەگەر مردووەکە باش بێت دەفەرمووێت: پەلە بکەن بۆ بەخاک سپاردنم، پەلە بکەن بۆ بەخاک سپاردنم، ئەگەر مردووەکە کەسێکی خراپ بێت دەڵێت: ئەی هاوار ئاهۆ و ناڵە بۆ کوێ دەمبەن، هەموو شتێک گوێی لە دەنگی دەبێت جگە لە مرۆڤ، ئەگەر مرۆڤ گوێی لێ بوایا لەهۆش خۆی دەچوو). رواه البخاري (١٣١٤).

٢ـ فەرموودە البراء بن عازب کە بەناوبانگە دەفەرمووێت: (فریشتەیەکی کوێر و کەڕ و لال قامچیەکی لە دەستە ئەگەر لە چیایەک بدات دەبێت بە خۆڵ، گورزێک لە کەسی خراپ دەدات تا دەبێت بە خۆڵ، پاشان جارێکی تر وەک خۆی لێ دێتەوە گورزێکی تری لێ دەدات قیژەیەکی لێوە دێت هەموو کەسێک دەیبیستێت جگە لە مرۆڤ و جن). رواه أحمد (30/578)، وصححه الألباني في (صحيح الترغيب) (3/219).

مرۆڤ گوێی لە دەنگی سزادانی نابێت، ئەمەش لەبەر چەند حیکمەتێکی گەورەيه، لەوانە:

یەکەم: لەبەر ئەوەی کە پێغەمبەر ئاماژەی بۆ کردووە نەوەک مردووەکانی خۆتان نەنێژن لە ترسان، فەرمووی: (لولا أن لا تدافنوا لدعوت الله أن يسمعكم من عذاب القبر).

دووەم: ئەمەیان شاردنەوە و داپۆشینی مردووی تێدایە.

سێیەم: نزیک و خزمەکانی ئیزعاج نابن، چونکە ئەگەر نزیکەکانی گوێیان لێ بێت سزا دەدرێت، ئەوە ناڕەحەت دەبن.

چوارەم: نزیکەکانی تووشی خەجاڵەت نابن، چونکە خەڵک دەڵێن: ئەمە مناڵی ئێوەیە! ئەمە باوکی ئێوەیە! ئەمە برای ئێوەیە! قسەی تری وەک ئەمانە دەکەن.

پێنجەم: ئێمە بە ھیلاک دەچووین، چونکە دەنگی سزادان ئاسان نییە، بەڵکو دڵ ناڕەحەت دەبێت، مرۆڤ ھەیە دەمرێت و ھەیە لەھۆش خۆی دەچێت.

شەشەم: ئەگەر خەڵک گوێیان لە دەنگی سزادان بوایا، ئەوا ئیمان ھێنان بە سزای گۆڕ لە بابی ئیمان ھێنان دەبوو لە شتێکی بەرچاو و ئاشکرا، نەک لە بابی غەیب، ئەوکات مصلەحەتی تاقیکردنەوە تیادەچوو، چونکە خەڵک ئیمان بە شتێک دەھێنێت كه ببینێت و له بەرچاوان بێت، بەڵام ئەگەر غەیب بێت، نەزانێت مەگەر بەڕێگای خەبەر، ئەوا ئەو کات لە بابی ئیمان ھێنانە بە غەیب. مجموع فتاوى الشيخ العثيمين (٨/٤٨٢-٤٨٣).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام