سەردێری پرسیار:دەکرێت بە کورتی باسی ئادابەکانی نان خواردن بکەن؟

بەرواری دانان :2023-03-20 کۆدی پرسیار:2762

پرسیار:

پرسیار: دەکرێت بە کورتی باسی ئادابەکانی نان خواردن بکەن؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: زانایان دەڵێن ئادابەکانی نان خواردن چوار جۆرن:

یەکەم: ئادابەکانی پێش نان خواردن:

١ـ شۆردنی هەردوو دەستەکان پێش نان خواردن.

٢ـ دەست پێشخەری کردن بۆ خواردن ئەگەر خواردن دانرا.

٣ـ گوتنی (باسم اللە) پێش خواردن.

دووەم: ئادابەکانی کاتی نان خواردن:

١ـ خواردن بە دەستی ڕاست.

٢ـ خواردن لەوەی لەبەردەمتە، نابێت دەست بۆ ئەوە درێژ بکەیت کە لەبەردەم کەسانی ترە.

٣ـ نان خواردن بە سێ پەنجە.

٤ـ ئەگەر خواردن لە دەستی بەربووەوە دەبێت پاکی بکاتەوە و بخوات، نابێت بۆ شەیتان بەجێ بهێلێت.

٥ـ نابێت بە پاڵدانەوە نان بخۆیت.

٦ـ نابێت تف بکەیت کاتی نان خواردن مەگەر زۆر پێویست بێت.

٧ـ نان لەگەڵ جەماعەت خواردن نەک خۆی جیا بکاتەوە لە خێزانی و مناڵی.

٨ـ شۆردنی دەست دوای نان خواردن.

٩ـ ئاو لەدەم ڕادان دوای نان خواردن.

١٠ـ دوعا کردن بۆ خاوەن مال: (أَفْطَرَ عِنْدَكُمْ الصَّائِمُونَ، وَأَكَلَ طَعَامَكُمْ الْأَبْرَارُ، وَصَلَّتْ عَلَيْكُمْ الْمَلائِكَة).

سێیەم: ئادابی دوای خواردن:

١ـ سوپاسی خوای گەورە کردن و دوعا کردن: (الْحَمْدُ لِلَّهِ حَمْدًا كَثِيرًا طَيِّبًا مُبَارَكًا فِيهِ غَيْرَ مَكْفِيٍّ وَلا مُوَدَّعٍ وَلا مُسْتَغْنًى عَنْهُ رَبَّنَا)، (اللَّهُمَّ بَارِكْ لَنَا فِيهِ، وَأَطْعِمْنَا خَيْرًا مِنْه)، ئەگەر شیر بخۆیتەوە دەڵێیت: (اللَّهُمَّ بَارِكْ لَنَا فِيهِ، وَزِدْنَا مِنْهُ)

چوارەم: ئادابەکانی خواردن بە شێوەیەکی گشتی:

١ـ نابێت زەمی خواردن بکەیت ئەگەر حەڵاڵ بێت.

٢ـ دادپەروەری لەخواردن و ورگ پڕ نەکردن، باشتر وایە گەدەی خۆت بکەیت بە سێ بەش، بەشێکیان بۆ خواردن و ئەوەی تر بۆ خواردنەوە و هەناسە.

٣ـ خۆ بەدوورگرتن لە نان خواردن لەناو قاپ و قاچاغی زێڕ و زیو.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام