پرسیار: کاتی نییەت هێنان بۆ ڕۆژووی واجب (ڕەمەزان) چ کاتە؟
وەڵام: زانایان دەڵێن نییەت لە شەودا دەهێنرێت بۆ ڕۆژووی واجب تا کاتی بەرەبەیان پێش فەجری ڕاستگۆ، کە ئەمە وتەی زۆربەی زانایانە، وتەی مالکی و شافعی و حەنابلەیە. (الإنصاف) للمرداوي (3/208)، (المجموع) للنووي (6/299).
ابن عبد البر ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ڕۆژووی مانگی ڕەمەزان دروست نییە مەگەر لە شەودا نییەت بێنی لەنێوان خۆر ئاوابوون تا هەڵاتنی فەجری ڕاستگۆ). (الكافي) (1/335).