پرسیار: حوکمی نییەت بۆ ڕۆژوو؟
وەڵام: زانایان دەڵێن ڕۆژوو دروست نییە بێ نییەت، کە ئەمە وتەی هەر چوار مەزهەبەکان، بەڵکو هەندێک زانا ئیجماع نەقل دەکەن، چونکە:
١ـ هەموو کردەوەیەک بە نییەتە هەروەک فەرموودە ئاماژەی بۆ ئەمە کردووە، ڕۆژووش عیبادەتێکە وەک عیبادەتەکانی تر پێویستی بە نییەتە. (المغني) لابن قدامة (3/ 115).
٢ـ ڕۆژوو خۆگرتنەوەیە لە ڕووی زمانەوانی و شەرعی، لێک جیاناکرێنەوە مەگەر بە نییەت، بۆیە واجبە نییەتی لەگەڵ بێت. (المجموع) للنووي (6/301).
ابن قدامة ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ڕۆژوو دروست نییە مەگەر بە نییەت، هەموو زانایان یەک دەنگن، جا ڕۆژووەکە واجب بێت یان سوننەت). (المغني) لابن قدامة (3/ 109).