پرسیار // ئایا دروستە ئافرەت زەکاتی خۆی بدات بە پیاوی خۆی ئەگەر پیاوی پێویستی پێ هەبوو ؟
وەلام / سەرەتا زانایان دەلێن مالی ئافرەت هی ئافرەتە واجب نییە لەسەر پیاوی زەکاتی مالی خێزانی خۆی بدات لە جیاتی خێزانی جا پیاو چ دەولەمەند بێت یان هەژار بێت ، بەلکو واجبە لەسەرئافرەت زەکاتی مالی خۆی بدات .
سەبارەت بە زەکات دانی ئافرەت بە پیاوی خۆی جیاوازی هەیە لە نێوان زانایان دوو ووتە هەیە :
یەکەم / هەندێک زانا دەلێن دروستە ئافرەت زەکاتی خۆی بدات بە پیاوی خۆی ، کە ئەمە وتەی شافعی، و احمد ، و ثوری ، ابن منذر ، شوكانی ، ابن عثیمین ، ..... ، بەلگە :
(۱) خوای گەورە دەفەرمووێت : (( إِنَّمَا الصَّدَقَاتُ لِلْفُقَرَاءِ وَالْمَسَاكِينِ ...... )) [ التوبة : ٦٠ ] ، لەم ئایەتە باسی ئەوەی کردووە کە زەکات بۆ هەژارەکانە ، پیاو ئەگەر هەژار بێت هیچ ڕێگری نییە خێزانی زەکاتی پێ بدات چونکە ئەم ئایەتە گشییە هەموو هەژارەکان دەگرێتەوە .
(۲) عَنْ أَبِي سَعِيدٍ الْخُدْرِيِّ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ أن النبي صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ لما أمر النساء بالصدقة ، جاءت زينب امرأة عبد الله ابن مسعود وقَالَتْ : يَا نَبِيَّ اللَّهِ ، إِنَّكَ أَمَرْتَ الْيَوْمَ بِالصَّدَقَةِ وَكَانَ عِنْدِي حُلِيٌّ لِي ، فَأَرَدْتُ أَنْ أَتَصَدَّقَ بِهِ ، فَزَعَمَ ابْنُ مَسْعُودٍ أَنَّهُ وَوَلَدَهُ أَحَقُّ مَنْ تَصَدَّقْتُ بِهِ عَلَيْهِمْ . فَقَالَ النَّبِيُّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ : (صَدَقَ ابْنُ مَسْعُودٍ ، زَوْجُكِ وَوَلَدُكِ أَحَقُّ مَنْ تَصَدَّقْتِ بِهِ عَلَيْهِمْ) رواه البخاري (1462) ، ومسلم (1000)
واتە : کاتێک پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت فەرمانی کرد بە ئافرەتان خێر بکەن ، زەینەبی خێزانی عبدالڵە بن مسعود هات گووتی : ئەی پێغەمبەری خوا تۆ ئەمڕۆ فەرمانت بە ئێمە کرد خێر بکەین ، منیش هەندێک زێر و زیوم هەیە خۆم پێ دەڕازێنمەوە ویستم بیبەخشم ابن مسعود وتی من و منالەکانت لەپێش ترن خێری پێ بکەی لەوانەی تۆ خێریان پێ دەکەیت ، پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ڕاست دەکات ابن مسعود ، پیاوی تۆ و منالەکانت لە پێشترن خێری لەگەل بکەیت له خەلکی تر کە خێریان پێ دەکەیت . ))
لەم فەرموودەیە باس نەکراوە ئایا ئەوەی زەینەب دەیبەخشی زەکات بوو یان خێر بوو ، بەلگەیە کە هەردووکیان دەگرێتەوە .
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( وتەی ڕاست ئەوەیە کە دروستە ئافرەت زەکات بدات بە پیاوی خۆی ئەگەر لەو کەسانە بێت کە زەکاتی پێ دەشێت .
هەندێک جار وتەی پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەکرێتە بەلگە کە بە زەینەبی خێزانی ابن مسعود ووت : (( زَوْجُكِ وَوَلَدُكِ أَحَقُّ مَنْ تَصَدَّقْتِ بِهِ عَلَيْهِمْ )) گونجاوە ئێمە بلێین ئەم فەرموودەیە هەردوو خێرکردن دەگرێتەوە واجب و سونەت ، ئەگەر فەرموودەکە بەلگە بێت باشە ، ئەگەر بوترێت ئەمە تایبەتە بە خێر کردنی سونەت ، ئێمە دەلێین : دان پێدانان بەوەی کە دروستە زەکات بدەیت بە پیاوی خۆت وەسفی هەژاری بەسە بۆی کە زەکاتی پێی دەشێت ، کوا بەلگە لەسەر ڕێگری ، چونکە ئەگەر هۆکار هەبوو حوکم جێگیر دەبێت ئیلا ئەگەر بەلگە هاتبێت ، هیچ بەلگە نەهاتوون نە لە قورئان و نە لە سونەت کە نابێت ئافرەت زەکات بدات بە پیاوی خۆی . )) شرح الممتع ج٦ لاپەڕە ۱٦٨ــ ۱٦۹
زانایانی اللجنة دەلێن : (( دروستە ئافرەت زەکاتی مالی خۆی بدات بە پیاوی ئەگەر هەژار بێت ، لەبەر وتەی خوای گەورە کە دەفەرمووێت : (( إِنَّمَا الصَّدَقَاتُ لِلْفُقَرَاءِ وَالْمَسَاكِينِ )) . التوبة/60 اهـ .)) فتاوی اللجنة الدائمة ج۱۰ لاپەڕە ٦۲
دووەم / هەندێک زانا دەلێن دروست نییە ئافرەت زەکاتی خۆی بدات بە مێردی ، کە ئەمە وتەی ابو حنیفە ، وتەیەکە لە وتەکانی احمد .... ، بەلگە :
(۱) چونکە پیاو لە خێزانی خۆیەتی هەروەک چۆن ئافرەت لە پیاوی خۆیەتی ، ئەگەر دروست نەبێت زەکات بدەیت بە خێزانی خۆت کەواتە دروست نییە خێزانی تۆش زەکاتت پێ بدات .
(۲) ئەگەر ئافرەت زەکات بدات بە پیاوی خۆی هەر لەو زەکاتەش خەرجی ئەو ئافرەت دەکرێت لە لایەن پیاوی .
پوختەی وەلام زانایان :
(۱) مالی ئافرەت هی ئافرەتە واجب نییە لەسەر پیاوی زەکاتی مالی خێزانی خۆی بدات جا پیاو چ دەولەمەند بێت یان هەژار بێت ، بەلکو واجبە لەسەرئافرەت زەکاتی مالی خۆی بدات .
(۲) وتەی ڕاست ئەوەیە کە دروستە ئافرەت زەکاتی مالی خۆی بدات بە پیاوی ئەگەر هەژار بوو یان لەو کەسانە بوو کە زەکاتی پێ دەشێت .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ