پرسیار: پەیامتان چییە بۆ ئەوانەی زۆر گرینگی دەدەن بە خواردن و خواردنەوە بۆ مانگی ڕەمەزان و بێ ئاگان لە عیبادەت؟
وەڵام: أحمد محمد شاكر ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (دەترسم زۆر لە خەڵک وا تێ بگات ڕەمەزان پێشخوازی دەکرێت بە بۆنە و ئاهەنگ، خۆی بۆ ئامادە دەکات بە خواردن و خواردنەوەی زۆر و جۆرەها خواردن و خواردنەوە و شتی بێ سوود و ڕابواردن، پاشان بیر لە دوای ئەمە ناکاتەوە.
ئەی خەلکینە خوای گەورە ڕۆژووی بۆ ئێوە داناوە تا ڕوحەکانتان پاک بێتەوە و ببێتە پارێزەر بۆتان لە طغیانی لاشە و شەهوەت، ڕۆژووی بۆ ئێوە دانەناوە تا تەنها هەست بە برسیەتی و تێنوویەتی بکەیت، هەر بۆیە پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم: (من لم يَدَع قول الزور والعمل به، فليس لله حاجة في أن يدع طعامه وشرابه). (جمهرة مقالاته) (٤٢١/١).